AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٨ ١٣:٥١

دامەزراوەیەکی ئەمریکی لێکیدایەوە؛

ئەمریکا چۆن دەتوانێ ڕێککەوتنی کورد و دەوڵەتی سووریا مسۆگەر بکات

ئەمریکا چۆن دەتوانێ ڕێککەوتنی کورد و دەوڵەتی سووریا مسۆگەر بکات

ئینستیتیوتی کوینسی ئەمریکی پێی وایە بە هەڵگرتنی گەمارۆکانی سەر دیمەشق، ئەمریکا دەتوانێت هاوکاری ڕێککەوتنی نێوان کورد و حکومەتی سووریا بکات، هاوکات مافی کوردەکان بپارێزێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە شیکردنەوەیەکدا بۆ بارودۆخی کورد، ئینستیتیوتی کوینسی ئەمریکی، بە ڕوانگەی خواستی تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، داوای لە ئەمریکا کردووە کە بێباک نەبێت بەرامبەر بە دۆخی کوردە هاوپەیمانەکانی لە سووریا لەم قۆناغە هەستیارەدا.

ئەم پەیمانگایە لابردنی سزاکانی سەر حکومەتی سووریای بە یەکێک لە کارە بەسوودەکانی ئەمریکا لە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و کورد زانیوە.

لەو ڕاپۆرنەدا ئاماژە دراوە کە ئەمریکا ناتوانێت بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنێتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە واشنتۆن لە بەرامبەر پێشهاتە خێراکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەری کشانەوەی لە سووریا بە بێباکی نەمێنێتەوە بەرامبەر دۆخی کورد. بۆیە واشنگتۆن باشترە بەر لەوەی بکشێتەوە ڕێگە بۆ ڕێککەوتنی نێوان کورد و حکوومەتی ناوەندی سووریا خۆش بکات.

News ID 51134

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha